به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، سه‌دات ئۆناڵ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کرد: ڕاگرتنی هاوکاری نێوان واشنتۆن و کوردی سووریا ده‌بێته هۆی ئه‌منیه‌تی بۆ ئه‌نقه‌ره و به‌رهه‌م هاتنی ئاشتی و سه‌قامگیری له سووریا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش سه‌باره‌ت به‌م دیداره ڕایگه‌یاند: له‌م دیداره جه‌خت کراوه له په‌ره‌دان به هاوکاری دوو قۆڵی نێوان هه‌ر دوو وڵات. هه‌روه‌ها لایه‌نی تورکی ڕازی بووه به‌وه‌ی گه‌شته هاوبه‌شه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له ده‌ورووبه‌ری مه‌نبه‌ج ده‌ستی پێ کردووه و ئه‌نقه‌ره داوای کردووه که هه‌موو ڕێککه‌وتنه‌که وه‌ک خۆی جێبه‌جێ بکرێت.
له درێژه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاماژه کراوه: پێشتریش ڕامانگه‌یاندووه که له به‌رانبه‌ر هه‌رجۆره کارێکی تیرۆریستی له‌و دیوی سنووره‌کانمان له لایه‌ن هه‌رکه‌سێکه‌وه بێت دان به خۆماندا ناگرین. هه‌روه‌ها جارێکی دیکه به لایه‌نی ئهمریکایمان ڕاگه‌یاند که هه‌ستیاری ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به فه‌تحۆڵا گوله‌ن له سه‌ر جێگه‌ی خۆی ماوه و ده‌بێت هه‌رچی زووتره ڕاده‌ستمان بکرێته‌وه.
Your Comment