به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، چاوش ئۆغڵو له ۱۸مین کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی «دی-۸ هه‌شت، ۸ وڵاتی ئیسلامی» جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی نوێ به دی ۸ زیاد بێت ده‌بێته هۆی هێزی زیاتری ئه‌م گرووپه.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه له سه‌رده‌مێک داین که بڕێک وڵات به گوشاری دراوی خۆیان ده‌یانه‌وێت به ئامانجی سیاسی بگه‌ن، باشترین وڵام بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که ئێمه‌ش ئاڵ و گۆڕه‌کان به دراوی نیشتمانی خۆمان ئه‌نجام بده‌ین. تورکیا له‌گه‌ڵ ئێران، چین و ڕووسیا به دراوی نیشتمانی ئیش ده‌کات.
چاوش ئۆغڵو وتی: هه‌ر له‌مباره‌وه پێشنیاری ئه‌وه ده‌که‌ن که وڵاتانی دی ۸یش لێژنه‌یه‌ک بۆ ئه‌م کاره ڕێکبخه‌ن تاکوو بتوانین به دراوی خۆمان کاری بازه‌رگانی ئه‌نجام بده‌ین.
شایانی باسه که به‌رپرسانی ئێران، پاکستان، نیجریه، مالزیا، میسر، به‌نگلادش و ئه‌ندۆنزیا بۆ به‌شداری کردن له‌م کۆبوونه‌وه له ئانتالیا ئاماده بوون.
تورکیا له ساڵی ۲۰۱۷وه تاکوو ۲۰۱۹ سه‌رۆکایه‌تی گرووپی دی ۸ له ئه‌ستۆیه‌تی. سه‌رۆکی گرووپی دی ۸ هه‌ر چوار ساڵ جارێک له نێوان وڵاتانی ئه‌ندام ده‌گۆڕدرێت.
Your Comment