پاکەتێکی گوماناوی دیکە بۆ سی ئێن ئێن نێردرا

سەرەڕای دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک بە هۆی ناردنی بۆمبی دەستڕێژ لە لایەن پۆلیسی ئەمریکا، پاکەتێکی گوماناوی دیکە بۆ سی ئێن ئێن نێردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاناڵی سی ئێن ئێن کە پێشتر بۆمبێکی دەستڕێژی پێگەیشتبوو، دوێنێ پاکەتێکی گوماناوی دیکەی بۆنێردرا.

جێف زووڮێر، بەرپرسی تەلەفیزیۆنی سی ئێن ئێن لەمبارەوە وتی: لەو ڕووەوە کە پاکەتەکان پێشتر پشکنینیان بۆ کراوە، هیچ زیانێک بە ئێمە نەگەیشتووە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە پێشتریش پاکەتێک بە دەستی سی ئێن ئێن گەیشتبوو کە بۆمبی دەستڕێژی تێدا بوو، سی ئێن ئێن ڕەخنەی زۆر لە ترامپ دەگرێت.

News Code 22741

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =