AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ٦ ٢٠:٥٠

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛

زیاتر لە ٧٥٠ ئاوارەی سووری لە لوبنان و ئۆردۆن گەڕاونەتەوە

زیاتر لە ٧٥٠ ئاوارەی سووری لە لوبنان و ئۆردۆن گەڕاونەتەوە

زیاتر لە ٧٥٠ ئاوارەی سووری لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە لوبنان و ئۆردۆن گەڕاونەتەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە العهد، ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان هەروا درێژەی هەیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاتر لە ٧٥٠ ئاوارەی سووری لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە لوبنان و ئۆردۆنەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.

ناوەندی ڕووسیی پێشوازی لە ئاوارەکان وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەو باسە وتی: ئاوارە سوورییەکان لە ڕێڕەوە نوێیەکانی "یابوس" و " تل کلخ" ی لوبنانەوە تێپەڕیون و گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان.

ئەو ناوەندە هەروەها زیادی کردووە: ئاوارە جێگیرکراوەکان لە سنوورەکانی ئۆردۆنیش لە ڕێگای "نەسیب" ەوە چوونەتە وڵاتەکەیان.

News ID 22707

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha