بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ناوەندی دیپلۆماسیی گشتی و میدیایی وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی دەرەوە ئیدعای ئەم دواییەی کەریمی قودوسی نوێنەری مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی سەبارەت بە هەوڵ و ئارەزووی وەزارەتی دەرەوە بۆ پەیوەندی گرتن و دانوستان لە گەڵ دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکای ئەمریکا لە وڵاتێکی دراوسێدا ڕەت کردەوە و لەوبارەیەوە جەختی لە خاڵەکانی خوارەوە کرد:
١- ڕاشکاوانە هەر جۆرە ئیدعایەک سەبارەت بە پەیوەندی گرتن و دانوستان لە گەڵ دەولەتی ئەمریکا لە وڵاتێکی دراوسێدا درۆ و ناڕاستە و بە توندی ڕەتی دەکەینەوە.
٢- وەزارەتی دەرەوە لە تەواو ئاست و ئەرکانی بەڕێوەبەری و کارناسیی بە تایبەت لە پرسی پەیوەندی و بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا پێڕەوی فەرمان و سیاسەتگەلی داڕێژراوە لە لایەن رێبەری باڵاوەیە.
٣- وەزارەتی دەرەوە و دیپلۆماتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران خۆیان بە چاوەدێری بەرژەوەندیی نیشتمانی و بەرژەوەندییەکانی وڵات دەزانن و پابەندیی خۆیان بە ئامانج و بایەخەکانی کۆماری ئیسلامی لە رێگەی نیشاندانی وێنەیەک ڕاستەقینە لە گۆرانکاری و ڕەوتەکانی ئێستای ناوچە، جیهان و سیستەمی نێودەوڵەتی سەلماندووە و خۆمان لە بابەتی پێدانی ڕوانگەیەکی کارناسانە بە بەرپرسانی باڵای دەوڵەت و نیزام بە بەرپرس دەزانین.
٤- ئەوە بۆ چەندەمین جارە کە بەڕێز قودوسی لە سەرجاوەگەلی درۆییەنەوە هەواڵی هەڵەی پێدەگا و خۆی کردۆتە گەمەجاری ئەو سەرچاوانە و بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما کە تەنیا ئامانجیان بشێوی لە کۆمەڵگا و پاشاگەردانی لە دژی وەزارەتی دەرەوە و دڵساردکردنەوەی خەڵکی هوشیار و هێزە دڵسۆزەکانە.
٥- بێ شک کارگێران و بەرپرسان و دیپلۆماتەکانی وەزارەتی دەرەوە هێرش و تۆمەت لێدانەکانی ئەم ماوەیەی هەندێک گرووپ و دامەزراوەی هاوتەریب لە گەڵ بۆچوونەکانی ئەو نوێنەرە بەڕێزە بۆ سەرکەوتنەکانی دەزگای دیپلۆماسی و دەمارگرژی و لاوازیی ڕوانگەیەکی نیشتمانی و گرووپگەرانە لای تاقمێک دەگەڕێننەوە.
٦- لە کۆتاییدا داوا لەو نوێنەرە بەڕێزە دەکەین کە لە بری پێداگریی هەڵە و راگەیاندنی هەواڵی درۆیین لە دژی وەزارەتی دەرەوە، سەرچاوەکانی هەواڵی خۆی بگۆڕێت بۆ ئەوەی بە هەواڵی درۆدان ناوبانگ دەرنەکات.
بۆچوونی ئێوە