بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی پیداچوونەوە بە شیاوەتی وەزیرانی پێشنیار دراوی "ئابووری و دارایی"، "ڕێگا و شارسازی"، "پیشەسازی، کانزا و بازرگانی" و "هەرەوەزی، کار و ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی" لە مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران، بە ئاماژەدان بە شکستی ئەمریکا لە مانگەکانی ئەم دواییە لە ئێران لە ناو کۆڕ و کۆمەڵە سیاسی و یاساییەکاند، جەختی کرد: ئەوی لە حەوتەکانی ڕابردوودا شایەدی بووین، سەرکەوتنی یەکلاکراوەی گەلی ئێران لە بەرامبەر پیلانەکانی ئەمریکا بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لەباری سیاسییەوە سەرکەوتنیێکی مێژووییمان لە ئاستی جیهان مسۆگەر کردووە، وتی: پێشینەی نەبووە کە ئەمریکا لە ئاستی جیهان بڕیاری گرینگی لە دژی وڵاتێکی گەورە گرتبێت و هاوپەیمانە نەریتییەکانی ئەمریکا، ئەو وڵاتەیان تەنیا هێشتبێت.
ڕۆحانی بە بیرهێنانەوەی ٣ جار سەرکەوتنی بەردەوامی ئێران لە دادگەی نێودەوڵەتیی لاهە، ئەو سەرکەوتنانەی گەلی ئێران لە بەرانبەر ئەمریکای بە سەرکەوتنێکی بێ وێنە لە مێژوودا زانی و وتیشی: ئەمڕۆ ڕای گشتیی جیهان گەلی ئێرانی پابەند بە وادە و بەڵینەکانی خۆی و ئەمریکا بە پێشێلکەری وادە و بەڵینەکان و هەروەها یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی دەزانێت.
سەرۆک کۆمار لە درێژەدا ڕوانییە پرسی گوشاری ئابووری لە سەر خەڵک جەختی کرد: بێ گومان خەڵکی دەیانەوێ کێشەکانیان چارەسەر بکرێت و ئەوە مافی ئەوانە و ئێمە بەرپرسین لە چارەسەریی کێشەکان بە یەکگرتوویی و یەکپارچەییەوە و ئەنجامی دانیشتنی ئەمڕۆ دەتوانێ هیوایەک بە گەلی ئێران ببەخشێت و هەموو لا دەبینن کە چۆن دەوڵەت و موجلیس لە پەنای یەکن و پێداگرن لە چارەسەریی کێشەکانی خەڵکی.
ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە پێداویستییە سەرەکییەکانی بە هەرزانترین شێوە بۆ خەڵکی مسۆگەر دەبێت، ڕایگەیاند: ئێمە ناتوانین بە خەڵکی بڵێین بەو هۆیەی گۆساری ئەمریکامان لە سەرە، کەواتە ناتوانین هیچ بکەین و بەو پێیەی فرۆشی نەوتمان تووشی کێشە هاتووە وڵاتمان بۆ ئیدارە ناکرێت، خەڵکی چارەوانیان لە ئێمە هەیە و دەبێ وەڵامدەر بین.
سەرۆک کۆمار هەروەها ئاماژەی بە نرخی هەڵاوسان کرد و وتی: ئەوانەی بە خەڵکی دەڵێن ئێمە ئەوپەرهەڵاوسانمان هەیە یان درۆ دەکەن یان لە ئابووریی ئێران ناگەن. ئێمە ئەوپەرهەڵاوسانمان نییە و نامانبێت و ئەو قسە لە سونگەی لێکدانەوەی ئابووری و سیاسی هەڵەیە. ئێمە بە داخەوە لە ئابوورییەک بە هەڵاوسانی تاک ژمارەییەوە تێپەڕیوین، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەو هەڵاوسانە کۆنتڕۆڵ دەکەین و ڕەوتی هەڵکشانی هەڵاوسان درێژەی نابێت و خەزێنەی دراومان لە ساڵانی ڕابردوو زیاترە.
Your Comment