به‌هرام چاره خوا له گفت و گۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنیری مێهر ڕایگه‌یاند: زیاترین ڕێژه‌ی باران بارین له مه‌ریوان بووه که ۹۱ میلی مه‌تر بووه و پاشان بانه به ۵۶ میلی مه‌تر، سلێنی هه‌ورامان ۵۱ میلی مه‌تر، زه‌ڕینه ۲۴، هه‌زار کانیان ۲۱، سه‌قز ۲۰ میلی مه‌تر به ڕیز زیاترین ڕێژه‌ی بارانیان تۆمار کردووه.
ڕاشیگه‌یاند: له سه‌وڵاوا ۱۹ میلی مه‌تر، کامیاران ۱۸ میلی مه‌تر و ساره‌کانی سنه و قروه ۱۷ میلی مه‌تر باران باریوه.
چاره خوا وتی: به‌داخه‌وه دوای ئه‌و باران بارینه باشه، به هۆی هاتنی خاک و خۆڵ له عێراق و سووریا و هه‌ستانی شه‌پۆلێکی خاک و خۆڵ له ئه‌هوازه‌وه به‌ره‌و رۆژاوای وڵات، هه‌وای پارێزگای کوردستان پیس بووه.
وتیشی: ورده ورده ئه‌مشه‌و له پیسی هه‌وای کوردستان که‌م ده‌بێته‌وه و به خاوێن بوونه‌وه‌ی که‌ش و هه‌وا مه‌ودای بینین ده‌گاته‌وه ئاستی ستانداردی خۆی.
Your Comment