به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاسۆشیه‌تێد پرێس، ئه‌م مێدیایه ڕۆژی هه‌ینی له زاری فه‌رمانده‌یه‌کی ئه‌مریکایی پاگه‌نده‌ی کرد که دوای ئاماده بوونی ژنراڵ جۆزف ڤوتێل، سه‌رۆکی فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌مریکا له کۆپاپۆڕی ی‌و ئێس ئێس ئێسێکس له که‌نداوی فارس، دوو به‌له‌می سه‌ربازی ئێران شوێن ئه‌م کۆپاپۆڕه ئه‌مریکاییه که‌وتن.
ئه‌م فه‌رمانده‌یه زیادی کرد: له‌وه‌ی که گه‌شت لێدانی کۆپاپۆڕه ئه‌مریکاییه‌که له که‌نداوی فارس بیروهۆشی سوپای پاسدارانی به‌لای خۆدا ڕاکیشاوه، سه‌رم سوورنه‌ماوه.
هه‌روه‌ها ئاسۆشیه‌تێد پرێس ئاماژه‌ی داوه که ئه‌م دوو به‌له‌مه سه‌ربازییه‌ی ئێران تاکوو ۲۷۴ مه‌تر له کۆپاپۆڕی ئێسێکس نزیک بوونه‌ته‌وه.
ژنراڵ جۆزف ڤوتێل ئاماژه‌ی داوه که بوونی به‌له‌مه ئێرانییه‌کان بێ مه‌ترسی و پڕۆفشناڵانه بووه، به‌ڵام زه‌حمه‌تیان بۆ ئێمه ساز کردووه.
ئه‌و هه‌روه‌ها سپاسی ڕۆڵی ئازایانه و به جێ به‌رپرسانی کۆپاپۆڕه‌که‌ی کردووه و وتی: به‌شێکی زۆری کاره‌کانی ئێران له که‌نداوی فارس ئه‌وه‌یه که به نه‌هێنی شوێن کۆپاپۆڕی وڵاتانی دیکه بکه‌وێت.
شایانی باسه که به هۆی ئه‌م ڕووداوه فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی ئه‌مریکا له جۆری ئێف ۳۵ به ده‌ور کۆپاپۆڕه‌که‌دا گه‌شتی لێدا.
Your Comment