"هیوا" هاتە ڕیزی چاپەمەنییە کوردییەکان

گۆڤاری دووزمانە کوردی – فارسیی "هیوا" تایبەت بە بوارەکانی فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی سەنعەتی شەریف مۆڵەتی چاپ و بڵاوبوونەوەی پێدرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری دووزمانە کوردی – فارسیی "هیوا" تایبەت بە بوارەکانی فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی سەنعەتی شەریف مۆڵەتی چاپ و بڵاوبوونەوەی پێدرا و بڕیارە یەکەم ژمارەی هاوکات لە گەڵ مێهرەجانی نیشتمانی فەرهەنگ و هونەر لەو زانکۆیە بڵاو بێتەوە.

ئەم گۆڤارە لە بابەتی ناوەڕۆکەوە مژارەکانی ئەدەبیات (ڕەخنە ئەدەبی، وەرگێڕان، شێعر، کورتە چیرۆک و ...)، فەرهەنگ و هونەر (سینەما، شانۆ و شانۆنامە، مۆسیقا و ...) و زانستی کۆمەڵایەتی (فەلسەفە، مێژوو، کۆمەڵناسی، دەروون‌ناسی و ...) لە خۆ دەگرێت.

دەستەی نووسەرانی "هیوا" لە بانگەشەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردۆتەوە، داوایان لە نووسەران و توێژەران و قەڵەم بە دەستان کردووە کە بابەتە هاوپەیوەندەکانیان لە گەڵ مژارەکانی سەرەوە بە دوو زمانی کوردی و فارسی تا بەرواری ١٦ی خەزەڵوەر ڕەوانەی ئەو گۆڤارە بکەن.

شایانی باسە، پوویا نیکنام خاوەن ئیمتازی ئەم گۆڤارەیە و سەنا شاوەیسی و شادمان محەمەدی بە نۆرە بەرپرس و سەرنووسەری گۆڤاری "هیوا"ن.

News Code 22643

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =