تورکیا بێ لاینگری دۆسییەی خاشقجی لێکبداتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: لە وڵاتی تورکیا داوا دەکەم بێ لایەن درێژە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی خاشقجی بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەبارەت بە کوژرانی جەماڵ خاشقجی وتی: کەس بیری لەوە نەدەکردەوە کە لەم سەردەمەدا وەها کوشتنێکی پیلان داڕێژراو ئەنجام ببێت، لاشم وایە بێ پشتیانی ئەمریکا هیچ وڵاتێک بوێری ئەنجام دانی وەها کوشتنێکی نییە. کێشە ئەوەیە ڕێگە نادەن دادگا جیهانییەکان لێکۆڵینەوەی لە سەر بکەن.

ئەو زیادی کرد: چۆنە خەڵکی یەمەن چەندین ساڵە بۆردمان دەکرێن و جیهان لەمبارەوە بێ دەنگ بووە. ئەگەر پشتیوانی ئەمریکا نەدەبوو عەرەبستان دەیتوانی درێژە بەمکوشتارە بدات؟

ڕۆحانی وتی: لە وڵاتی تورکیا داوا دەکەم بێ لایەن درێژە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی خاشقجی بدات تاکوو هەمو ڕەهەندەکانی ئەم جەنایەتە بێ وێنە ئاشکرا بێت. وەها کارێک نیشانی دەدات کە چۆن بیرکردنەوەیەکی هەڵە دەتوانێت هەموو شت بەڵاڕێدا ببات، ئەمە هەمان بۆچوونە کە گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش پەیڕەوی دەکەن.

ئەو ئاماژەی دا: لە وڵاتێک حەرەمەینی شەرفەینی تێدا وەها جەنایەتێک قبوڵ نەکراوە. گومانی تێدا نییە کە بۆچوونی ئەورووپا، ئەمریکا و جیهان لەمبارەوە نیشانی دەدات کە ئەوان چەند سەبارەت بە مافی مرۆڤ هەستیارن. لای دونیای ئیسلام کوشتنی کەسێک وەک ئەوە وایە هەموو جیهان کوژرابێت و ئەمەش ڕوانگەی ئێمەیە. ئەگەرچی دروشمە مافی مرۆڤ دەدەن بەڵام ڕێککەوتنی ٤٥۰ ملیار دۆلاری ڕێگە نادات تاکوو دژی ئەم کوشتنە بوەستنەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی دا: هەموو جیهان دەزانێت عەرەبستان لە ژێر چەتری ئەمریکا ئەم جەنایەتانە دەکات و ۱۳ خەزەڵوەریش بە گەماڕۆدانی نەوتی ئێران جەنایەتێکی دیکە ئەنجام دەدەن. هیوادارم ئەم دۆخە خەڵکی دونیا زیاتر ئاگادار بکاتەوە لەو ستەمەی ئەمڕۆ لە خەڵکی یەمەن، عێراق، سووریا و ئەفغانستان دەکرێت.

News Code 22629

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =