AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ٢ ٢٣:٣٦

گفتوگۆی تەلەفۆنی بێن سەلمان و ئەردۆغان سەبارەت بە خاشقجی

گفتوگۆی تەلەفۆنی بێن سەلمان و ئەردۆغان سەبارەت بە خاشقجی

وەلیعەهدی عەرەبستان لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، سەرچاوەیەکی نزیک بە سەرۆک کۆماری تورکیا لە گفتوگۆی تەلەفۆنی موحەمەد بێن سەلمان لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەواڵی داوە.

وردەکاری زیاتر لە ئەو پیوەندییە ڕانەگەیێندراوە، بەڵام دەوترێت کە دوو لایەنەکە خوازیاری ڕوون کردنەوەی تەواوی لایەنەکان لە سەر کوشتنی جەماڵ خاشقجی نووسەرە ڕەخنەگرەکەی سعوودی بوون.

پێوەندییەکانی تورکیا و عەرەبستان ئێستا کەوتووەتە ژێر کاریگەری پرسی کوشتنی خاشقجی لە کونسوڵگەری عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ.

پێش لە ئەمە تورکیا داوای لە بەرپرسانی سعوودی کردبوو تا بکەرە سەرەکییەکانی کوشتنی خاشقجی بۆ لێپرسینەوە لە دادگای ئەنقەرە ڕادەست بکات.

News ID 22626

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha