به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له بی بی سی، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که کاره‌کانی عه‌ربستان له شاردنه‌وه‌ی کوشتنی خاشقجی خراپ ترین نه‌هێنی کاری مێژوو بووه. هه‌ر که‌س ئه‌م کوشتنه‌ی داڕشتووه که‌وتووه‌ته زڵکاوێکی خراپه‌وه. ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره‌یان کردووه پیلانێکی زۆر لاوازیان جێبه‌جێ کردووه و ئه‌مه زۆر خراپه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌رۆدغانیش دوێنێ لێدوانی زۆر تووندی له دژی عه‌ربستان دا. به‌ر له‌وه‌ی ئێمه بچینه پاڵ ئه‌ردۆغان ده‌بێت هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م ڕووداوه ڕوون ببێته‌وه و به‌ڵگه پێویسته‌کان ئاشكرا بکرێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که ئه‌ردۆغان دوێنێ سه‌باره‌ت به کوشتنی خاشقجی وتی: وه‌ک دیاره کوشتنی خاشقجی به پیلان بووه، هاتنه ده‌ره‌وه‌ی به په‌له‌ی ژماره‌یه‌ک له فه‌رمانبه‌رانی باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان ئه‌مه نیشان ده‌دات، ئه‌وان ڕۆژێک به‌ر له ون بوونی خاشقجی هاتوونه‌ته تورکیا و له دارستانی بلگرادیش دیداریان کردووه که وه‌ک دیاره له دوای شوێنێک بۆ ناشتنی خاشقجی بوون، ڕۆژێک به‌ر له‌م بابه‌ته‌ش کامێراکانی باڵوێزخانه‌که‌یان له کار خستووه.
ئه‌ردۆغان زیادی کرد: تیمه ئه‌منیه‌تییه‌که یه‌ک ڕۆژ به‌ر له چوونی خاشقجی کامێراکانیان له کار خستووه و ده‌ستگیرانی خاشقجی له‌و ڕۆژه‌دا له‌گه‌ڵی بوو، ئه‌و دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ۴ یان ۵ کاتژمێر خاشقجی نه‌گه‌ڕایه‌وه، بابه‌ته‌که‌ی به به‌رپرسانی تورکیا ڕایگه‌یاند.
وتیشی: ۱۸ که‌س به هۆی کوشتنی خاشقجییه‌وه ده‌ستگیر کراون که زۆربه‌یان ئه‌و که‌سانه بوون که تورکیا ناوی لێبردوون، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان له کوشتنی خاشقجی بووه سزا بدرێن. به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان سه‌ره‌تا به ته‌واوی بابه‌ته‌که‌یان ڕه‌ت ده‌کرده‌وه به‌ڵام دواتر قبوڵیان کرد که ئه‌مه‌ش خۆی هه‌نگاوێکی باش بوو.
هه‌روه‌ها مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که ویزای هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م کوشتنه ده‌ستیان بووه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی ستراتیژیکی ئه‌مریکا و سعوودییه له سه‌ر جێگه‌ی خۆی ده‌مێنێته‌وه.
بۆچوونی ئێوە