به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، ئانگێلا مێرکێل، سه‌رۆکی ئا‌ڵمانیا داوای کرد تاکوو نه‌هێنییه‌کانی که‌یسی جه‌ماڵ خاشقجی، ڕۆژنامه سعوودییه‌که ڕوون بکرێته‌وه.
ئه‌و ئه‌م کاره‌ی ئیدانه کرد و جه‌ختی کرد که به‌رپرسنای عه‌ره‌بستان ده‌بێت وڵامی پێویست بده‌نه‌وه.
سه‌رۆکی ئا‌ڵمانیا جه‌ختی کرد: له وه‌ها دۆخێک‌دا هیچ چه‌کێک بۆ عه‌ره‌بستان هه‌نارده ناکه‌ین.
هه‌روه‌ها هایکۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌ڵمانیا له میانه‌ی تویتێک داوای کرد که هه‌موو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی وڵامێکی هاوبه‌ش به‌م ڕووداوه بده‌نه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه ئا‌ڵمانیا هه‌روه‌ها جه‌ختی کردووه که ده‌بێت به‌دوادا چوون بۆ بکوژه‌کانی خاشقجی بکرێت و وڵاته‌که‌ی له ته‌نیشت بریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانی گرووپی ۷ به‌دوادا چوون بۆ بابه‌تی خاشقجی ده‌کات.
Your Comment