به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مه‌یادین، مێدیا تورکییه‌کان ڕایانگه‌یاند: ڕه‌وایه‌تی فه‌رمی عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به چۆیه‌تی کوژرانی جه‌ماڵ خاشقجی له‌گه‌ڵ لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م وڵاته یه‌ک ناگرێته‌وه.
سارا سه‌ندرز، وته‌بێژی کۆشكی سپی له‌مباره‌وه وتی: ئه‌مریکا ئاگاداری چیرۆکی عه‌ربه‌ستان سه‌باره‌ت به کوژرانی خاشقجی هه‌یه، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌مباره‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و وتی: ئێمه به‌داخین له کوژرانی خاشقجی و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌که‌ین. ئێمه داوای جێبه‌جێ کردنی به په‌له‌ی سزا دانی بکه‌رانی کوشتنی خاسقجی ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها لیندسی گراهام، ئه‌م ڕه‌وایه‌ته‌ی عه‌ره‌بستانی به شتێکی ئه‌سته‌م ناوبرد چون ئه‌وان پێشتر ڕایانگه‌یاند بوو که خاشقجی له باڵوێزخانه‌که چووه‌ته ده‌ره‌وه.
ئادام شێف، جێگری لێژنه‌ی هه‌واڵگری کۆنگرێسی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: ناکرێت باوه‌ڕ به هه‌واڵی کوژرانی خاشقجی به هۆی شه‌ڕه قسه‌ه‌وه بکرێت.
ڕاندل پۆل، سیناتۆری کۆماری خوازی ئه‌مریکاش داوای کرد که فرۆشی چه‌ک به عه‌ره‌بستان ڕابگیردرێت.
ئا‌نتۆنیۆ گوترش، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش له‌مباره‌وه وتی: له کوژرانی ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه به داخین و ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌م که‌یسه لێکۆڵینه‌وه‌ی به په‌له بکرێت و شه‌فافسازی بکرێت.
شایانی باسه که عه‌ربه‌ستان به فه‌رمی دانی نا به کوژرانی جه‌ماڵ خاشقجی له باڵوێزخانه‌ی ئه‌م وڵاته و ڕایگه‌یاند که به‌م هۆیه‌وه ۱۸ که‌س ده‌ستگیر کراون.
Your Comment