به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له حاڵێکدا جیهان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که ترامپ به هۆی خاشقجییه‌وه سزای عه‌ره‌بستان بدات، به‌ڵام دۆناڵد ترامپ دوای ڕێککه‌وتنێکی نه‌وێ له‌گه‌ڵ سعوودیە ڕایگه‌یاند که عه‌ره‌بستان له دژی ئێران هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایه.
ئه‌و زیادی کرد: عه‌ره‌بستان هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له دژی ئێران، مووشه‌که‌کانی و هه‌وڵه‌کانی بۆ داگیر کردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه. که‌واته بۆ من عه‌ربستان هاوپه‌یمانێکی گه‌وره‌یه و ئه‌وان سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌که‌ن و سه‌رقاڵی شه‌ڕی دژ به تیرۆریسته‌کانن.
ترامپ سه‌باره‌ت به ونبوونی جه‌ماڵ خاشقجی وتی: ئه‌گه‌ر شای عه‌ره‌بستان و جێگره‌که‌ی له‌م ڕووداوه ئاگادار بوون ئه‌مه خراپه. ئه‌گه‌ر نه‌یانزانیه‌وه ئه‌وه شتی خراپ ڕه‌نگه له هه‌ر شوێنێک ڕوو بدات. له‌گه‌ڵ بن سه‌لمانیش قسه‌م کرد ئه‌و به ته‌واوی ڕه‌تی کرده‌وه که ئاگاداری شتی له‌و جۆره بووبێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئێمه ڕێککه‌وتنی سه‌ربازی و بازه‌رگانی زۆرمان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان وه‌ک چه‌ک فرۆشتن هه‌یه که ده‌یان هه‌زار هه‌لی کاری له ئه‌مریکا ساز کردووه، ئێسته ئه‌وان ده‌ڵێن با ئه‌م ڕێککه‌وتنه پووچه‌ڵ بکرێته‌وه ده‌ی خۆ ئه‌مه زه‌رب دانه له خۆمان نه‌ک ئه‌وان. ئه‌وانیش ده‌ڵێن ده‌ی ئه‌مریکا چه‌ک به ئێمه نافرۆشێت ئێمه‌ش له چین و ڕووسیا ده‌کڕێن ده‌بێت زۆر هۆشیارانه هه‌نگاو هه‌ڵبگرین.
Your Comment