دیداری به‌رپرسانی سه‌ربازی ئیسڕائیل و عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به‌ ئێران

کاناڵی هه‌واڵی مه‌یادین له‌ زاری مێدیا زایۆنییه‌کانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی ئیسڕائیل و عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به‌ ئێران و سووریا دیداریان کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مه‌یادین، ئه‌م کاناڵه‌ له‌ زاری مێدیا زایۆنییه‌کان ڕایگه‌یاند که‌ سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ هاوتا عه‌ره‌بستانییه‌که‌ی له‌ واشنتۆن دیداریان کردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، گادی ئایزنکوت، سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئیسڕائیل له‌ په‌ڕاوێزی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌ربازی له‌ واشنتۆن له‌گه‌ڵ هاوتا سعوودییه‌که‌ی خۆی دیدار و گفتوگۆی کرد.

هه‌ر دوو لا له‌م دیداره‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێران و سوورتا و گفتوگۆیان کرد.

News Code 22455

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =