به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سانا، داعشییه‌کان له سووریا جارێکی دیکه ده‌ستیان کرد به ڕفاندنی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، تیرۆریسته‌کان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر که‌مپێکی ئاواره سوورییه‌کان له پارێزگای ده‌یره‌زوور.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه زیادی کرد که له‌م هێرشه دڕندانه‌یه ئه‌ندامانی ۱۳۰ بنه‌ماڵه‌ی سووری له لایه‌ن داعشییه‌کانه‌وه ڕفێندراون.
بنه‌ماڵه‌ی دزراوه‌کان بۆ شوێنێکی نادیار گوزراونه‌ته‌وه. به پێی ڕاپۆرته‌کان ئه‌م که‌مپی ئاوارانه ده‌که‌وێته باشووری پارێزگای ده‌یره‌زوور، داعش له‌م ناوچه‌یه چه‌ندین گوندی له کۆنترۆڵ دایه.
Your Comment