بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی فەڕمی فەڕەنسا، دادگایەک لە ئاڵمانیا بڕیاری دا تاکوو دیپلۆماتێکی ئێران بۆ بەلژیکا بنێردرێتەوە. ئەم دیپلۆماتەی ئێران بە تۆمەتی پلان ڕێژی بۆ تەقاندنەوەی کۆبوونەوەی موجاهدینی خەلق لە ئەورووپا دەستگیر کراوە.
دیپلۆماتە ئێرانییەکە ڕۆژی یەکی مانگی ژوئەنی ئەمساڵ لە ماڵێک لە شەقامی A۳ی ئەیالەتی بایرن لە نزیک شاری ئاشفان بۆرگ دەستگیر بووە.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە پۆلیسی ئاڵمانیا لە کاتی لێکۆڵینەوە و دەستگیر کردنی ئەم دیپلۆماە ئێرانییە هیچ جۆرە تەقەمەنییەکیان نەدۆزیوەتەوە.
Your Comment