به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به کاناڵی ته‌له‌فیزیۆنی فاکس نیوز وتی: واشنتۆن ده‌ستی نه‌بووه له هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی ڕۆژی شه‌مه‌ی ئه‌هواز.
ئه‌و سه‌باره‌ت به پشیوانی واشنتۆن له گرووپه تیرۆریستییه‌کانی دژ به ئێران وتی: قسه‌کانی زه‌ریفم بیست، ئه‌م بابه‌ته ناوخۆییه و تاوانبار کردنی که‌سانی دیکه هه‌ڵه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌روه‌ها وتی: نازانم ئایا به‌رنامه‌ی دیداری سه‌رۆک کۆماره‌کانی ئه‌مریکا و ئێران له‌م حه‌فته‌یه له په‌ڕاوێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نجام ده‌بێت یان نا، به‌ڵام بۆچوونی سه‌رۆک ترامپ ئه‌وه‌یه که پێشوازی له هه‌رجۆره دانوستانێکی سازێنه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کات.
ئه‌و له وڵامی ئه‌م پرسیاره که ئایا ترامپ ته‌نیا له‌گه‌ڵ ڕۆحانی دیدار ده‌کات، وتی: ترامپ ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئایه‌تۆڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران که ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی له‌م وڵاته هه‌یه ئاماده‌ی گفتوگۆیه. لام وایه که ئه‌م گفتوگۆیه گرنگ و جێگه‌ی سه‌رنج ده‌بێت، ترامپ ڕایگه‌یاندووه که ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رکه‌سێک دانوستان بکات.
بۆچوونی ئێوە