٩ ئەندامی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانی تورکیا کوژران

لە ئۆپراسیۆنی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەگەلیک لە ئەو وڵاتە و باکووری عێراق بە گشتی ٩ ئەندامی پەکەکە کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی سوپای ئەو وڵاتە ٥ ئەندامی گرووپی پەکەکە لەپارێزگای سیرت و ناوچەی ئاواشین – باسین لە باکووری عێراق کوژراون.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا، هەروەها ٤ هێزی تری پەکەکەش لە ناوچەی کوپلی داغی پارێزگای شرناخ لە ئەو وڵاتە کورژاون.

شیاوی باسە کە سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانی خۆیی لە باکووری عێراق بە بیناووی هێرش بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە قەندیل- لە نزیکی سنووری ئێران و عێراق- توند بووەتەوە؛ ناوچەیەک کە بەرپرسانی ئەنقەرە ئەوێ بە شوێنی ئیشتەجێ بوونی ئەندامە سەرەکییەکانی پەکەکە دەزانن.

News Code 21796

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =