سه‌ید محه‌مه‌د عه‌لی حسه‌ینی، وته‌بێژی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاژانسی مێهر وتی: دوژمنی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامییه‌وه هه‌بووه، کاتێک ئه‌مانه توانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازیان نییه هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌نا بۆ کاری له‌م جۆره ببه‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌بێت له وه‌ها دۆخێک فه‌ڕه‌نسا یان هه‌ر وڵاتێکی دیکه له ئه‌رکی خۆیان بۆ پاراستنی ناوه‌نده سیاسییه‌کان ئاگادار بکاته‌وه گوشار بخاته سه‌ریان تاکوو زیانه‌کان قه‌ربوو بکه‌نه‌وه.
حسه‌ینی وتی: له وه‌ها دۆخێک‌دا که ڕوون نییه بۆچی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستێوه‌ردانی نه‌کردووه، ئه‌م ڕووداوانه کاریگه‌ریان به سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوولا ده‌بێت. ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که نه‌بوونی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا بووه‌ته هۆی ئه‌م ڕووداوانه، پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ئاگاداری چالاکی ئه‌م تیرۆریستانه بووه و ده‌بوایه‌ت ڕێکاری پێویستی له به‌ر بگردایه‌ت، به‌ڵام ڕاست له‌و کاته‌ی ئه‌وان هێرشیان کردووه پۆلیس شوێنه‌که‌ی به‌جێهێشتووه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: وه‌ک دیاره ته‌نیا سزا دانی ئه‌و هێزانه‌ی کهمتەرخەمییان کردووه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نساوه ده‌توانێت نه‌ختێک دۆخه‌که ئارامتر بکاته‌وه و ئه‌مه‌ش داواکاری ئێرانه.
Your Comment