بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محه‌مه‌د دێهقان له کاردانه‌وه به هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له فه‌ڕه‌نسا وتی: فه‌ڕه‌نسا خۆی به وڵاتێکی ئازاد ناساندووه به‌ڵام ورده ورده بووه‌ته وڵاتێک بۆ حه‌شاردانی تیرۆریسته‌کانی کۆمه‌ڵه و موجاهیدینی خه‌لق.
ئه‌و زیادی کرد: گرووپی موجاهیدینی خه‌لق و کۆمه‌ڵه بنکه‌ی باشیان له وڵاتانی ئه‌ورووپایی دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵام په‌نابه‌ری سیاسی به مانای په‌نابه‌ری بۆ تیرۆریسته‌کان نییه، له ڕاستیدا فه‌ڕه‌نسا په‌نابه‌ری به‌و تیرۆریستانه داوه که ده‌ستیان له خوێنی خه‌ڵکی ئێران بووه. فه‌ڕه‌نسا به‌م کرداره دووفاقیانه ڕێگه‌ی بۆ چالاکی تیرۆریسته‌کان له دژی خه‌ڵکی ئێرانی خۆش کردووه.
ئه‌ندامی گرووپی دۆستی ئێران و فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی دا: باڵوێزخانه‌ی ئیران له فه‌ڕه‌نسا خاکی ئێرانه و به پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، فه‌ڕه‌نسا به‌رپرسه له ئه‌منیه‌ت و پاراستنی گیانی فه‌رمانبه‌رانی ئێران له‌م وڵاته. هه‌واڵه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که هێزی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا که‌مته‌رخه‌م بووه له به‌رپرچ دانه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کان و ئه‌مه‌ش گومانی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌وان ئه‌م گرووپانه ساز ده‌کات.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا که پشتیوانی داعش بوون له ناوچه‌که شکستیان خواردووه و وه‌ک دیاره فه‌ڕه‌نسا ده‌یه‌وێت به‌م کاره تۆڵه‌ی شکستی خۆی له ناوچه‌که له ئێران بکه‌ته‌وه. بۆیه هاوکاری گرووپی کۆمه‌ڵه ده‌کات. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باڵوێزی فه‌ڕه‌نسا بانگهێشت بکات و گه‌ره‌نتی ئه‌منیه‌تی بۆ باڵوێزخانه‌ی ئێران له پاریس بدرێت.
Your Comment