پووتین: پاراستنی بەرجام گرینگە/ مێرکل: نیگەرانی پلانی مووشەکی ئێرانین

سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا بەر لە دەسپێکی وتووێژەکانیان بەشداری کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی بوون و وەڵامی هەواڵنێرانیان دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک ڕووسیا و ئانگێلا مێرکل ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا بەر لە دەسپێکی وتووێژەکانیان، بەشداری کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش بوون و وەڵامی هەواڵنێرانیان دایەوە.

ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا لەو کۆنفڕانسەدا وتی: ئەو دیدارە دەرفەتێکە بۆ گفتوگۆ. بە ئاوردانەوە لەوەی کە ناکۆکیگەلێکی زۆر لە جیهاندا هەیە، پێویستمان بە رێگەچارەگەلێک بۆ کێشەکانە. ڕووسیا ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشە و خاوەن پێگەیەکی گرینگە.

وتیشی: ئۆکراین یەکێکە لە پرسە گرینگەکان. تا ئێستا لەوبارەیە ئاگربڕێکی سەقامگیرمان نەبووە. ئەڵمانیا بۆ بەشداری لەو پرسەدا هاتووە. سەبارەت بە گواستنەوەی گازیش گفتوگۆ دەکەین. ئۆکراین دەبێ ڕۆڵی هەبێ لە گواستنەوەی گاز بۆ ئەورووپا.

مێرکل ئاماژەی بەوەش دا: پرسی گرینگی دیکەمان سووریایە. دەبێ هەوڵێک بدەین بۆ پێشگری لە کارەساتی مرۆیی. هەلومەرجی ئەو وڵاتە دوور کەوتۆتەوە لە دۆخی ئاسایی. هیوادارین کە بتوانین لەوبارەیەوە هەنگاوی باش هەڵگرین.

ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا لە درێژەدا بە بێ ئاماژە بە ناپابەندبوونی ئەمریکا لە دەرچوونی یەک لایەنەی لە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران، ڕایگەیاند: سەبارەت بە بەرجام دەدوێین و دەشڕاونینە پلانی مووشەکیی ئێران.

سەرۆک کۆماری ڕووسیاش لەو کونفڕانسە رۆژنامەوانییە هاوبەشەدا وتی: سەبارەت بە پەیوەندیی دوو لایانە و نێودەوڵەتی دانوستان دەکەین و ئاور لە پرسی بازرگانیی نێوان دوو وڵات و لەوان وزە و دابین کردنی وزە-ش دەدەینەوە.

ناوبراو جەختی لەوە کرد: ڕووسیا هاوپەیمانێکی جێی بڕوا بۆ گواستنەوەی گاز لە رێگەی ئەڵمانیا بۆ ئەورووپایە. هیوادارین کە پڕۆژەی نۆرد ستریمی ٢ بتوانی وزەی پێویستی ئەورووپا دابین بکات. ئەو پڕۆژەیە بۆ کەم تێچووە و گواستنەوەی لە ئۆکراینەوە بۆتە هۆی وەستانی پڕۆژەکە.

پووتین ڕاشیگەیاند: سەبارەت بە بەرجام لە گەڵ خاتوو مێرکل گفتوگۆ دەکەین. پاراستنی بەرجام گرینگە و پەیمانی پەرە پێ‌نەدان بە چەکی ناڤۆکی دەستەبەر و تۆکمە دەکات.

ڤیلادیمیر پووتین زیاتر وتی: دەبێ یارمەتیی ڕەوتی ئاشتی لە سووریا و گواستنەوەی یارمەتیگەلی مرۆڤ دۆستانە بدەین. دەبێ بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان هەوڵ بدەین؛ هەڵبەت مەبەستم ئاوارە پەنابەرییەکانی ئەورووپا نییە. هەڵبەت سەبارەت بە ئۆکراین-یش ڕا دەگۆڕینەوە.

News Code 21085

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =