ته‌میم بن حه‌مد ئالی سانی نووسی: له چوارچێوه‌ی ئه‌و گفتوگۆ گرنگانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بوومان، ڕامگه‌یاند که قه‌ته‌ر ۱۵ ملیار دۆلار له تورکیا سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌کات.
هه‌ر له‌مباره‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له تویتره‌که‌ی خۆی به دوو زمانی تورکی و عه‌ره‌بی له ته‌میم بن حه‌مه‌د و خه‌ڵکی قه‌ته‌ر بۆ پشتگیری تورکیا سپاسی کرد.
هه‌روه‌ها بن موباره‌ک ئالی شافی، باڵوێزی قه‌ته‌ر له تورکیا وتی: تورکیا هاوپه‌یمانی ستراتیژیکی ئێمه‌یه و پشتیوانی لێده‌که‌ین. هه‌ر دوو ولات له بابه‌تی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه که له سوودی هه‌ر دوو وڵاته. سه‌ردانی ئه‌میری قه‌ته‌ریش ئه‌م شته ده‌سه‌ڵمێنێت.
ئه‌و زیادی کرد: زۆربه‌ی شارۆمه‌ندانی قه‌ته‌ری لیری تورکیا ده‌کڕین تاکوو پاره‌ی ئه‌م وڵاته به‌هێز بێته‌وه. ئێمه جه‌خت له په‌یوه‌ندی خۆمان له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌که‌ین چون تورکیا پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی له لای ئێمه هه‌یه.
Your Comment