بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، شەوی پێنج شەمە ۴ی گەلاوێژ، کۆڕبەندی ڕۆژنامەگەریی کوردی کە بە هەوڵی ئەنجومەنی ئەدەبی – فەرهەنگی مەریوان و پشتیوانی ئیدارەی ئیرشاد و یانەی چاپەمەنییەکانی کوردستان بە بیانووی ۱۲۰ ساڵەیی ڕۆژنامەگەریی کوردی بەڕێوەبرا، بە خەڵات کردنی وتارە بەشدارەکان کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.
لەم کۆڕبەندە دا کە ڕۆژنامەوانان و کارنسانی بواری میدیا و چاپەمەنی و پەیوەندی وڕاگەیاندن لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەشدار بوون، دوو وتەدان و ۹ وتار لە دوو بەشی بەیانی و ئێوارە خرایەڕوو.
پانێلی یەکەمی ئەم کۆڕبەندە بە سەرۆکایەتی ئەنوەر ڕۆشەن، چالاکی بواری ڕۆژنامەوانی و وتاردانی فواد حەبیبی بە وتاری (ڕۆژنامەگەریی ئەمرۆ)، بەتوول مەنسووری بە وتاری ( ڕۆژنامەگەریی کوردی فەیلی)، سروور خدری بە وتاری (مرۆڤ بە میدیای دیجیتاڵ بەرەو کوێ).
پانێلی دووەم بە وتەدانی جەلال شەفیعی بە سەرۆکایەتی ئازاد حاجی ئاقایی و وتاردانی ئیبراهیم محەمەد حسێنی لە سەر وتاری (پێگەی چاپەمەنی کوردی لە بواری گشتی)، مەنسوور ڕەحیمی بە وتاری (سێ هەڵەی باوی ڕێزمانی ڕۆژنامەگەریی کوردی) و وتاردانی ئیسماعیل مەحموودی (ڕیشە ناسی پێژوویی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەریی کوردی).
پانێلی سێهەم بە وتاری (ئابووری ناکۆکی ڕۆژنامەگەریی) لە لایەن فەرشید محەمەدی، (ڕۆڵی میدیا گشتییەکان لە پەرەدان بە دیالۆگی مافی مرۆڤ بە جەخت لەسەر میدیای کوردی) لە لایەن فەردین مستەفایی. خەسارناسیی رۆژنامەگەریی کوردی ناوچەی هەورامان لە لایەن داود غەفاری.
ڕیوڕەسمی کۆتایی ئەم کۆربەندە بە خەڵات کردنی وتارە بەشدارەکان کۆتایی پێهات.
Your Comment