بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهە لە نەشرە، شەرەف لوقمان وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وێڕای وەدرۆ خستنەوە ڕاگرتنی ئۆراسیۆنی تەجاوزکارانە لە بەرەی کەنارە ڕۆژاواییەکان یەمەن جەختی کرد: تەجاوزکارەکان توانای پێشڕەویان نییە.
ناوبراو زیادی کرد: تەجازکاران لە ناوچەی دریهمی، جاح و فازە گەمارۆ دراون.
لوقمان جەختی کرد: مووشەک و فڕۆکە یەمەنییەکان توانی گەیشتن بە خاڵێکیان هەیە لە ئیمارات و عەرەبستان. یەمەن هەزاران مووشەکی خۆجەیی هەیە و بۆ پەرەپێدان بە توانی مووشەکی و فڕۆکەیی خۆی تێدەکۆشێت.
ناوبراو بە کۆمپانیا بیانییەکان سەبارەت بە سەرمایەدانەری لە ئیمارات و عەرەبستان هۆشداریی دا.
Your Comment