ئەمیر عەباس جەعفەری لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند کە ناوەندی ئەو بوومەلەرزەیە کە سێ شاری خۆی، ماکۆ و چاڵدرانی لەرزاند، لە ١٥ کیلۆمەتریی شاری قتوور، ٢٥ کیلۆمەتریی زەڕئاوا و ٤٩ کیلۆمەتریی خۆی بووە.
ڕاشیگەیاند: ئەو بوومەلەرزەیە بە پێی لێکدانەوەگەلی سەرەتایی تا ئێستا زیانێکی گیانی و ماڵیی بە دواوە نەبووە و وردەکاریی کاریگەرییەکانی ئەو بوومەلەرزەیە لە تاوتوێ کردندایە.
جەعفەری ئاماژەی بەوەش دا: لە ئێستادا هێزەکانی فریاکەوتنی بەڕێوەبەریی قەیران لە شوێنەکەدا ئامادەن و خەریکی یارمەتی گەیاندنن.
Your Comment