به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، له ڕاگەیەندراوێکی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی شاری کەرکوک، "تەقینەوەکەی یەکەم کە بەهۆی بۆمبێکی چێنراوەوە لە نزیک مزگەوتی ئەبرار لە شەقامی قودسی کەرکوک ڕویداوە، بەهۆیەوە خاتوونێک گیانی لە دەستداوە و ١٤ کەس دیکەش بریندار بوون، کە لە ناو بریندارەکاندا ژن و منداڵیان تێدایە.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، تەقینەوەی دووەم کە بەهۆی بۆمبێکی چێنراوەوە بووە، لە نزیک ڕێگای بەلدەی کەرکوک ڕوویداوە و بەهۆیەوە هاووڵاتیەک بریندار بووە.
تەقینەوەی سێهەمەیش بۆمبێکی "کەی فۆڕ" بووە کە ئاراستەی قوتابخانەی گەرەکی موسەڵای کەرکوک کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.
لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی داعشەوە لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک، لە ساڵی ڕابردووەوە شارەکە تا ڕایەک هێمنی و ئەمنی بەخۆیەوە دیووە و ئەمە یەکەمجارە سێ تەقینەوەی یەک لە دوای یەکی تێدا ڕووبدات.
Your Comment