پارلمانی عێراق شەرعیەتی هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی نییە

بە هۆی بڵاو بوونەوەی چەند هەوڵێک بۆ ژماردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی پارلمانی عێراق، وتەبێژی موقتەدا سەدر جەختی کرد کە پارلمانی شەرعیەتی هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، جەعفەر موسەوس، وتەبێژی موقتەدا سەدر سەرۆکی سەدرییەکان جەختی کرد کە پارلمانی شەرعیەتی هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی نییە.

ئەم کاردانەوە بەو هەوڵانە بوو کە لە دوای ئەوەن لانی کەم ٥ لە سەدی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن یان بژمێرنەوە یان ئەوەی هەڵیبوەشێننەوە. بەم کارە لیستەکانی عەبادی و سەدر ڕەنگە بڕێک لە کورسییەکانی خۆیان لە دەست بدەن.

هەر لەمبارەوە موسەوی وتی: پارلمانتارەکان مافی ئەوەیان نییە هەڵبژاردن هەڵبوەشێننەوە و لێژنەی باڵای هەڵبژاردن ڕێکاری بۆ تانە لێدان لە پڕۆسەکە دیاری کردووە. بەم کارە لێژنەیەکی یاسایی لە دادگای عێراق ئەم تانانە لێکدەداتەوە.

ئەو جەختی کرد: ئەگەر لێژنەی باڵای هەڵبژارندنیش کەمکاری کردبێت پارلمان دەتوانێت بە پێی یاسای بنەڕەتی عێراق لەم لێژنەیە لێپرسینەوە بکات و دادگای باڵای هەڵبژاردنیش مافی نییە ڕاستی و ناڕاستی هەڵبژاردن ڕابگەیەنێت.

https://www.mehrnews.com/news/4307013/پارلمان-صلاحیت-لغو-نتایج-انتخابات-پارلمانی-عراق-را-ندارد

News Code 19099

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =