بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "سانا"، سەرچاوەیەکی سووری ڕایگەیاند: سوپای سووریا لە حەجەرئەلئەسوەد هیچ ڕێککەوتنێکی لە گەڵ داعش نەکردووە و ئەوی میدیاکان بانگەشەی بۆ دەکەن، درۆیە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوەندێکی مافی مرۆڤی سووریا پێشتر لە ڕێککەوتنی نێوان سوپای سووریا و داعش بۆ ئاربڕ لە باشووری دیمەشق هەواڵی دابوو.
لە لایەکی دیکەوە سوپای سووریا ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی لە گەورەڕێی دیمەشق بۆ سوەیدای کردە ئامانج. ئەو ئۆتۆمبیلە هەوڵی تەقینەوە لە نێوان هێزەکانی سوپای سووریای دەدا.
بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە، سوپای سووریا پاش راوەدوونانی تیرۆریستان، ئاڵای ئەو وڵاتەی لە مەیدانی سەرەکیی کەفر لاها لە ناوچەی حەولە لە هاوێری باکووری حومس هەڵکردووە.
هەروەها لە قەنیترەش گرووپگەلی چەکدار ناوچەگەلێک لە هاوێری شاری بەعس-یان کردۆتە ئامانجی هێرشی خۆمپارەیی و بۆردومانیان کردووە
سەرچاوەگەلی سووری ئاماژەیان بە کرانە ئامانجی مۆڵگەکانی تیرۆریستانی لە کەفرزیتا و لەتامنە لە هاوێری حەما لە لایەن سوپای ئەو وڵاتە کردووە.
بۆچوونی ئێوە