به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: له ڕووداوی هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر بیاوانی ته‌به‌س له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامی چی ڕوویدا، ئیمام خومهنین (ره) فه‌رموویان خوای ئه‌مری کرد و هێزه ئه‌مریکاییه‌کان به باهۆزی بیاوانه‌کانی ئێران تێکشکان.
ئه‌و زیادی کرد: سه‌رۆک کۆماری له خۆڕازی ئه‌مریکا دوو ڕۆژ پێش ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران کرد، ئێمه به ئه‌وان ده‌ڵێین، ئێوه لاتان وایه که به هه‌ڕه‌شه له ئێران ئێمه ده‌ترسێنن، یان به قسه‌ی زل زل خه‌ڵکی ئێران تووڕه ده‌بێت؟ خه‌ڵکی ئێران ئێوه باش ده‌ناسێت و ئه‌م شتانه بایه‌خی نییه. ئه‌م گه‌مه منداڵانه‌ی ئێوه هیچ کاریگه‌ریه‌کی به سه‌ر بابه‌تی ناڤۆکی ئێرانه‌وه نابێت، دڵنیا بن.
سه‌رۆکی مه‌جلیسی ئێران وتی: ئێمه ئه‌مڕۆ له خه‌ڵکی سته‌م لێکراوی فه‌له‌ستین و یه‌مه‌ن پشتیوانی ده‌که‌ین چون کاره‌سات به سه‌ریاندا هاتووه. زایۆنییه‌کان و ئه‌مریکاییه‌کان ئاگادار بن که ئاکاره‌کانی ئه‌وان به وردی ده‌بینین و له کاتی گونجاوی خۆیدا و‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.
وتیشی: ئه‌مریکا ته‌نیا چاوی له سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتانی عه‌ره‌به، ئه‌مه زۆر ئازاربه‌خشه که کسینجر به ڕوونی وتوویه‌تی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی عه‌ره‌به‌کان له خودی ئه‌وان بۆ ئێمه بایه‌خی زیاتره. چیتان کردووه که وه‌ها تماشاتان ده‌که‌ن؟ ئه‌وه که‌سانی په‌ستن که ئه‌م بۆچوونه ناشرینه‌یان بۆ ئۆمه‌تی ئیسلامی دروست کردووه. ده‌بێت خۆیان بگۆڕن تاکوو ئه‌وانیش ناچار بن ڕێزیان لێ‌بگرن.
Your Comment