به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵی سینه‌مای ئێران، نه‌وید محه‌مه‌دزاده، ئه‌کته‌ری ناسراوی کورد به هۆی ڕۆڵگێڕان له فیلمی "بێ بەروار، بێ واژۆ" توانی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاوی فستیڤاڵی لاس پالماس له ئیسپانیا به ده‌ست بێنێت.
۱۸مین خولی فسیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی لاس پاڵماس له وڵاتی ئێسپانیا له ۱۷ بۆ ۲۶ی خاکه‌لێوه له دورگه‌ی قه‌ناری ئیسپانیا به‌ڕێوه چوو.
له ڕێوڕه‌سمی کۆتایی ئه‌م فستیڤاڵه بێجگه له‌وه‌ی که نه‌وید محه‌مه‌دزاده خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری وه‌رگرت، فیلمی سینه‌مایی ىێ بەروار، بێ واژۆ له ده‌رهێنانی وه‌حید جه‌لیلوه‌ند خه‌ڵاتی باشترین فیلمی له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه مسۆگر کرد.
ئه‌مه چواره‌مین خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌ییه که نه‌وید محه‌مه‌دزاده به هۆی ڕۆڵگێڕان له فیلمی بێ بەروار، بێ واژۆ وه‌ری ده‌گرێت.
Your Comment