AP ١٣٩٦ ڕەشەمە ٢٧ ٢٢:٣٧

وەزیری دەرەوەی ئیمارات پاگەندەی کرد:

دەستێوەردانەکانی ئێران و تورکیا دۆخی سووریای شێواندووە

دەستێوەردانەکانی ئێران و تورکیا دۆخی سووریای شێواندووە

وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ هاوتا میسرییەکی خۆی پاگەندەی کرد: دەستێوەردانەکانی ئێران و تورکیا دۆخی سووریای شێواندوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نهیان وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ سامح شوکری هاوتا میسرییەکەی خۆی وتی: پێوەندی ئیمارات و میسر بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ کێشە هاوبەشەکان زۆر گرنگە.

ناوبراو زیادی کرد: کێشەکانی ئێستا تایبەت بە جیهانی عەرەب نییە بەڵکوو ئێران، ئیسرائیل و تورکیاش کیشەکانی جیهانی عەرەبن. ئێمە بە هێزەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لە گەڵ میسر هاورێین.

وەزیری ئیمارات پاگەندەی کرد: دەستێوەردانەکانی ئێران و تورکیا لە سووریا دۆخەکەی پێچراوتر کردووەتەوە.

شێخ عەبدوڵڵا وتی: ئیمارات تەواوی هێزی خۆی دەخاتە گڕ بۆ سەرکەوتنی هەوڵی میسرییەکان لە بواری ئاشتی نەتەوەیی نێوان فەلەستینییەکان .

News ID 17608

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha