به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، نووسینگهی سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق ڕاگەیاند، فوئاد مەعسوم ٣١ رەخنەى دارایى و یاسایى و دەستورى لە یاساى بودجە گرتووە و داوا دەکات لە پەرلەمان پێداچوونەوەى پێدا بکرێت.
ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و تیایدا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨ی بە زۆرینەی دەنگ تێپەڕاند.
هاوکات دوای ئەوەی لە چەند میدیایەک بڵاوکرایەوە کە گوایە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بودجەی ساڵی ٢٠١٨ی عێراقی ڕەتکردووەتەوە، بەو پێیەی پڕۆژەیاسەکە نەیتوانیوە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕازی بکات.
ئهمه له حاڵێکدایه که حکومەتی عێراق هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاندووه لەگەڵ ڕێککەوتنەکەیاندا یەکناگرێتەوە.
Your Comment