به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جه‌مشید فه‌ره‌جوه‌ندفه‌ردا، وێنه‌گری ناسراوی کورد خه‌ڵاتی فستیڤاڵی ۱۸۰ چرکه‌یی پاسارگاد کە لە ئاستی نەتەوەیی لە ئێران بەڕێوەچوو، پێشکه‌ش به خه‌ڵکی سته‌ملێکراو و خۆڕاگری عه‌فرین کرد.
جه‌میشد فه‌رجوه‌ندفه‌ردا له دایکبووی شاری بیجاڕه و ده‌یان ساڵه کاری وێنه‌گری ده‌کات و له ئاستی جیهانیدا که‌سایه‌تییه‌کی ناسراو و تاکوو ئێسته به ده‌یان خه‌ڵاتی جیهانی بواری وێنه‌گری بردووه‌ته‌وه.
شایانی باسه که تورکیا به بیانووی دابین کردنی ئاسایش بۆ ناخۆی وڵاته‌که‌ی، زیاتر له یه‌ک مانگه هێرشی داگیرکاری بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین ده‌ست پێ کردووه.
Your Comment