بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، هێزە هاوبەشەکانی سوپا و حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی ناوچەکانی دەڤەری دوزخورماتوو گۆڕێکی بەکۆمەڵیان بە ٢٠ تەرمەوە دۆزیەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تەرمە نێژراوەکان کە هەموویان خەڵکی سڤیلن لە قوربانیانی چەکدارانی داعش دێنە ئەژمار کە لە لایەن ئەو گرووپەوە کوژران.
لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو و پاش شکستی داعش لە عێراق هێزە عێراقیەکان دەیان گۆڕی بەکۆمەڵیان لە ناوچە ئازادکراوەکانی ئەو وڵاتە دۆزیوەتەوە.
هێزەکانی پیشمەرگە و هێزە خەڵکیەکان ڕەزبەری ١٣٩٣ بە ئازاد کردنی ٤٥ گوند، شاری دوزخورماتوویان لە بندەستی داعش ئازاد کرد.
Your Comment