پەسەند کراوی کۆنگرێسی ئەمریکا دژی ئێران بێ بایه‌خه‌

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێڕان، لە کاردانەوە بە پەسەند کراوی بڕیارنامەی دەستێوەردانانەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە سەربشێوییەکان لە ئێران، وتی: ئەو پەسەند کراوە ئیدانه‌ ده‌که‌ین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەی دەرەوە لە کاردانەوە بە پەسەند کراوی دەستێوەردانانەی مەجلیسی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەر بڕێ بشێوی لە ئێران، وێڕای ئیدانە کردنی توندی ئەو بڕیارنامە، وتی: پەسەند کراوی دەستێوەردانانەی کۆنگرەی ئەمریکا پرسێکی ڕەت کراو و قبووڵ نەکراوە.

قاسمی بە ئاماژە بە هەڵوێستی گەمژانە، نالۆژیکی و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی تر، وتی: کارگەلێک وەکوو پەسەند کردنی ئەو بڕیارنامە و هەڵوێست و جووڵەی دوژمنکارانەی دەوڵەتی ئەو وڵاتە دژی نەتەوەی ئێران کە لە زیادەخوازی بەرپرسانی ئەمریکاوە سەرچاوە دەگرێت، هەمیشە بۆ خەڵکی ئێران ناسراو بووە و بێ گومان سیاسەتێکی شکست خواردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: ئەو جۆرە بڕیارنامە دووپاتە، نمایشی و سیاسیانە نیشاندەری چیه‌تی ڕژێمی دەستێوەردەری ئەمریکایە.

News Code 15980

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =