AP ١٣٩٤ ڕێبەندان ٢ ١٠:١٠

بە بۆنەی هەفتەی کەش‌وهەوای پاک؛

ژیانی مارەکانی زرێبار کرایە فیلم/پێشانگای وێنەی ئاژەڵان لە سنە بەڕێوەچوو

ژیانی مارەکانی زرێبار کرایە فیلم/پێشانگای وێنەی ئاژەڵان لە سنە بەڕێوەچوو

پێشانگای وێنەی ئاژەڵان و سروشتی کوردستان لە لایەن محەمەد ڕەزا باغەبانی بە هۆی هەفەتەی جیهانی کەش‌وهەوای پاک لە گەلەری فەرهەنگ و ئیرشادی شاری سنە بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، پێشانگای وێنەی ئاژەڵە کێوییەکان و سروشتی کوردستان بە بۆنەی هەفتەی کەش‌وهەوای پاک، ڕۆژی سێ شەمە ٢٩ی بەفرانبار لە گەلەری فەرهەنگ و ئیرشادی شاری سنە بەڕێوە چوو کە تاکوو ٣ی ڕێبەندان درێژەی دەبێت.

لەم پێشانگایەدا ٢٠٠ وێنەی دەرهێنەری بەڵگەیی و وێنەگری کوردستانی محەمەدڕەزا باغەبانی لەم نمایش دراوە.

زۆربەی وێنەکان تایبەتن بە زریاچە و ناوچەی پارێزراوی زرێبار و دۆخی ئێستە و ڕابردووی ئەم زریاچەیە بە جوانی نیشان دەدەن.

محەمەدڕەزا باغەبانی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: زیاتر لە ١٥ ساڵە سەرقاڵی وێنە گرتن لە زرێبارم و وێنەی هەر هەموو ئەو کاولکارییەی بە دەستی مرۆڤ لە ژینگەی زرێبار لەم ماوەدا ڕوویداوە، گرتوومە و لەم پێشانگایەدا نمایشم داوە.

ئەو درێژەی دا: هاوکات لەگەڵ بەرهەم هێانی زنجیرە فیلمی بەڵگەیی ژینگەی کوردستان کە ساڵی ٢٠٠٩ دەستم پێکرد و ساڵی ٢٠١٣ تەواو بوو، هەر هەموو ئەم وێنانەم گرتووە.

ئەو لەبارەی فیلم هەڵگرتنی ژێر ئاو لە زرێبار وتی: بۆ یەکەم جار فیلمێکی بەڵگەیم لەبارەی ژیانی مارەکانی زرێبار بەرهەم هێناوە کە باسی ژیانی ڕوو لە ناوچوونی مارەکانی ئەم زریاچەیە دەکات.

وتیشی: ئێمە لە سنە باغچەی ئاژەڵانمان نییە و لەم پێشانگایەدا هەوڵم داوە تاکوو جۆراجۆری و دەوڵەمدنی ژینگە کوردستان و ئاژەڵەکانی بخەمە ڕوو تاکوو بتوانین زیاتر هۆشمان بەم ژینگە جوانەوە بێت.

News ID 1567

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha