ڕێوڕەسمی حیماسەی ٩ی بەفرانبار لە تاران بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی ساڵوەگەری حیماسەی ٩ی بەفرانبار بە بەشداریی هەمەلایەنەی خەڵکی لە تاران بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ساڵوەگەری حیماسەی ۹ی بەفرانبار بە ئامادەبوونی هەمەلایەنەی خەڵکی و بە وتەدانی ئایەتوڵڵا موحسن ئەراکی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵەی جیهانیی نزیکبوونەوەی مەزهەبگەلی ئیسلامی و ئەندامی مەجلیسی خوبرەکانی رێبەری لە نوێژگەی ئیمام خومەینی (ره) تاران بەڕێوەچوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا گرووپگەلی جۆراوجۆری خەڵکی بە هەڵدانی پلاکارد و نووسراوەگەلێک بە ناوەڕۆکی ئیدانەکردنی ئاژاوە و پیلانی ۸۸ و دووبارەکردنی پەیمان لە گەڵ ئامانجەکانی ئیمام و رێبەری، جەختیان لە پابەندبوونیان بە بنەما و پرێنسیپەکانی شۆڕش و پاراستنی ئارمانەکان کردەوە.

ئایەتوڵڵا ئەراکی لەو ڕێوڕەسمەدا وتی: ئێمە منداڵانی لە خۆبۆردوویی و خۆراگرین. دوژمن بزانێت کە پیلانەکانی هیچ کاریگەرییەکی لە سەر ئیرادەی گەلدا نابێت. ئێمە دەستی ئاژاوە و پیلانگێریمان خوێندەوە؛ ئێمە پێشینەی سەدان ساڵەی پاوەجێی و خۆڕاگریمان لە پشتە و هەمبەر بە تاغووت، شا و ئەمریکا وەستاین و تا کاتێک ئەوان لە گەلی ئێران پەشیمان نەکەینەوە، دەست هەڵگری خۆڕاگری نابین.

پاش کۆتایی ئەو ڕێوڕەسمە، خەڵکی لە شەوستانی سەرەکیی نوێژگە تا دەرچوونگەکەی لە پەنای وێستگەی مێترۆی شەهید بێهێشتی رێپێوانیان کرد.

News Code 15649

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =