بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی شوورای ئیدارەی شارستانی بانە بە وتنی ئەوەی کە خەڵکی ئێران بانە بە بنەماڵەی شەهید قادرخانزادە دەناسن، وتی: یەکێک لە تاڵترین بیرەوەرییەکانی من ١٥ ی جۆزەردانی ساڵی ٦٣ بوو.
ناوبراو وتی: ناوچە کوردنشینەکان خاوەن بەستێنی فراوان وەکوو ئاو و هێزی مرۆیی تایبەتە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا سەدا ٦ گەشەی نا نەوتیمان هەبووە لە وڵاتدا، وتی: کاتێک هێڵی گەشەی وڵات ڕوو بە سەرەوەیە ئەو پارێزگایانە کە ژێرخانەکەیان دروست بووە گەشە دەکەن.
Your Comment