مەرجی بەغدا بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: حەیدەر عەبادی بە چوار مەرج ئامادەیە موچەی موچەخۆرانی ھەرێم بنێرێت، بۆ مەرجەکانیش پاڵپشتی یاسایی و دەستوری ھەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارام شێخ محەمەد، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای بزوتنەوەی گۆڕان، مەرجەکانی خستووەتەروو.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە حکومەتی عێراق داوای ڕادەستکردنی خاڵە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان دەکات.

وتیشی: مەرجەکانی دیکەی بەغدا بۆ گفتوگۆ ، رادەستکردنی ٢٥٠ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەو پاککردنەوەی لیستی موچەخۆرانە لە ناوی بندیوارەکان،  لەبەرامبەر ناردنی موچەی موچەخۆرانی ھەرێم.

لە دوای پرۆسەی ریفراندۆمەوە، لە ٢٥ی ئەیلولی رابردوو، ھەرێمی کوردستان داوای دانوستان لە حکومەتی ناوەندی عێراق دەکات، بەڵام بەغدا بۆ گفتوگۆ ئامادە نییە.

چاوەڕواندەکرێت، سەری ساڵی نوێ گەرێکی دانوستانەکان لەنێوان ھەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشە ھەڵپەسێردراوەکان دەستپێبکات.

News Code 15604

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =