به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، وه‌زاره‌تی به‌رگری قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند که تورکیا ژماره‌یه‌کی زیاتر هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی قه‌ته‌ر کرد.
هه‌ر له‌مباره‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری قه‌ته‌ر ڕۆژی سێ شه‌مه ڕایگه‌یاند که تاقمێکی نوێ له هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا چوونه‌ته بنکه‌ی ئاسمانی عه‌دید که ده‌که‌وێته ۳۰ کیلۆمه‌تری باشووری ڕۆژئاوای دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر.
شایانی باسه که له به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یران له نێوان قه‌ته‌ر و وڵاتانی ته‌نیشت که‌نداوی فارس به ڕێبه‌ری عه‌ره‌بستان، تورکیا ژماره‌یه‌ک هێزی سه‌ربازیی خۆیی ڕه‌وانه‌ی ئه‌م وڵاته کرد.
عه‌ره‌بستان به هاوڕێی میسر، ئیمارات و به‌حره‌ین، وڵاتی ققهتهریان تۆمه‌تبار کردووه که پشتیوانی له تیرۆریسته‌کان ده‌کات و په‌یوه‌ندی سیاسی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته پچڕاندووه.
Your Comment