بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ئیبراهیم جەباوی بەرپرسێکی سوپای ئازادی سووریا ڕایگەیاند کە مۆڵەتی ٣ رۆژەیان پێ دراوە بۆ ئەوەی خۆیان تەسلیم بکەن و بڕۆنە ئەدلیب یان ئەوانەی دەیانەوێ بمێننەوە دەبێ لە گەڵ سوپای سووریا بسازێن یان ڕێککەون.
بەرپرسێکی بەرهەڵستکاران لە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، وتی کە پێان ڕاگەیێندراوە کە خۆیان تەسلیم بکەن دەنا بەرەوڕووی هێرشی سەربازی دەبنەوە.
لە ئێستادا هێزە چەکدارەکان لە "بەیت جین" کە وەک بنکەی سەرەکیان دێتە ئەژمار، پاش شکست لە بەرزاییەکان و مەزرا ستراتژیکەکانی هاوێری ئەو ناوچەیە لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو لە لایەن سوپای سووریاوە گەمارۆ دراون.
سوپای سووریا هێرشەکانی خۆی لە دژی چەکدارانی بەرهەڵستکاری ئەو وڵاتە لە هاوێری چیای "الشیخ" لە نزیکیی سنوورەکانی سەرزەوینی داگیرکراوە و لوبنان پەرە پێ داوە.
Your Comment