بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە بەڵگەی ناسنامەی شەهید هووشەنگ وەرمەقانی بە ئامادەبوونی نوێنەری وەلی فەقێ لە کوردستان و جێگری سپای بەیتولموقەدەسی پارێزگا، جێگری ئاوەدانی پارێزگار و تاقمێکی دیکە لە بەرپرسانی پارێزگا لە شاری سنە بەڕێوەچوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا ئایەتوڵڵا سەید محەمەد حسێنی شاهروودی نوێنەری وەلی فەقێ لە پارێزگای کوردستان وێرای پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانی تۆمارکردنی باری کەسێتی و بەرزڕاگرتنی یاد و یادەوەریی شەهیدان، وتی: ڕوونوێنی لە بەڵگەی ناسنامەیی شەهیدان لە لایەن ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسێتی هەنگاوێکی گرینگ و پڕ بایەخ و جێی ڕێزە.
هەروەها مامۆستا فایەق ڕۆستەمی، نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبرەکانی رێبەری لەو ڕێوڕەسمەدا وتی: خزمەتەکانی ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسێتی بەرگێکی زێڕینە و هەوڵەکانی ئەم کۆمەڵە لە پلان داڕشتنەکانی بەرپرسان کاریگەرییەکی زۆری هەبووە.
لە کۆتاییدا بەرپرسی گشتیی تۆمارکردنی باری کەسێتی بە ئاماژە بەوەی کە لە پارێزگادا گەنجێنەی بەڵگەگەلی شوناسی تۆمارکردنی باری کەسێتیمان هەیە، ڕایگەیاند: هەموو ساڵێک لە پێناو ڕێزنان لە خزمەتی شەهیدان هاوکات لە گەڵ ڕۆژی نیشتمانی تۆمارکردنی باری کەسێتی بەڵگەیەکی ناسنامەیی یەکێک لە شەهیدان ڕوونوێنی دەکرێت.
موحسن ئاقایی وتیشی: ئەمساڵ بەڵگەی ناسنامەیی شەهید هووشەنگ وەرمەقانی ڕوونوێنی دەکەین و ئەو بەڵگەیە دەخرێتە گەنجینەی بەڵگەگەلی شوناسیی ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسێتی پارێزگا.
Your Comment