به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سکای نیوز، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند که ڕێککه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای نه‌وتی جینهۆڤا ئۆیل کراوه تاکوو په‌ره به کێڵگه نه‌وتییه‌کانی نزیک به‌غدا بدات.
وته‌بێژی وه‌زارتی نه‌وه‌تی عێراق وتی: ئامانج له‌م ڕێککه‌وتنه به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له به‌شی باشووری به‌غدایه بۆ سه‌رووی ۵۰ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژدا، ده‌بێت ئه‌م ڕێککه‌وتنه له ماوه‌ی ۵ ساڵدا جێبه‌جێ بکرێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد: پلانمان ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م کێڵگه‌یه نه‌وتی پاڵاوگه‌ی ده‌وره و کاره‌بای نزیک له‌م ناوچه‌یه دابین ده‌کات.
به‌م پێیه کۆمپانیای جینهۆڤا ئۆیل که کۆمپانیایه‌کی حکومه‌تی چینه، له‌م ناوچه‌یه شارۆچهیهک بۆ فه‌رمانبه‌رانی خۆی دروست ده‌کات که خوێندنگه و نه‌خۆشخانه تایبه‌ت به خۆیی ده‌بیت.
هه‌روه‌ها به پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه ده‌بێت ۵۰ له سه‌دی فه‌رمانبه‌ران ئه‌م پڕۆژیه عێراقی بن و دوای ماوه‌یه‌ک فه‌رمانبه‌رانی عیراقی بۆ ۸۰ له سه‌د به‌رز ده‌بێته‌وه و فه‌رمانبه‌ری چینی بۆ ۲۰ له سه‌د که‌م ده‌کات.
Your Comment