به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کۆبوونه‌وه‌ی کتێبی شێعر به ئاماده بوونی لاینگرانی ئه‌ده‌بی کوردی له شاری سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
بڕیار وایه له‌م کۆبوونه‌وه باس له سه‌ر کتێبی شێعر و چۆنیه‌تی و کوالێتی کتێبه شێعره‌کانی سه‌رده‌م قسه بکرێت.
ئه‌م کۆبوونه‌وه به به‌شداری کامبیز که‌ریمی، محه‌مه‌د ڕه‌زا که‌لهوڕ، موحسن ته‌ره‌قی، بێهنام زارعی و محه‌مه‌د عه‌زیزی به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها دوکتور محه‌مه‌د مه‌هدی سه‌یار، شاره‌زای بواری شێعر له‌م کۆبوونه به‌شداری ده‌کات و ڕاوبۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به‌و کتێبانه‌ی به ناوی شێعره‌وه له ئێران بڵاو ده‌بێته‌وه بخاته به‌رده‌ست.
شایانی باسه که ئه‌م کۆبوونه‌وه ڕۆژی دووشه‌مه، ۴‌ی به‌فرانبار له هۆڵی کتێبخانه‌ی گشتی شری سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
Your Comment