به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، کوتڵهی عه‌ره‌بی پارێزگای که‌رکوک داوای له ده‌زگای داد کرد تاکوو به پێی یاسا ڕووبه‌ڕووی ڕێبوار تاڵه‌بانی و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی دیکه‌ی کورد ببنه‌وه که ئاڵای هه‌رێمیان له که‌رکووک هه‌ڵکرد و له دوای لکاندنی که‌رکووک به هه‌رێمی کوردستانه‌وه بوون.
ئه‌م کوتهلهیه هه‌روه‌ها له ئه‌ندامانی عه‌ره‌ب و تورکمانی پارێزگای که‌رکووک داوای کردووه تاکوو له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک به‌شداری نه‌که‌ن و زیادی کرد: هێشتا برینه‌کانی ئێمه به هۆی هێرشه‌کانی داعش و خه‌یانه‌ته‌کانی گرووپه دابه‌شکاره‌کان چاک نه‌بووه‌ته‌وه و که‌رکووک به‌رده‌وام تاوانی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م جه‌نایه‌تکارانه و ئه‌حمه‌قه سیاسییه‌کان ده‌دات.
ئه‌م کوتڵه عه‌ره‌بییه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه که ڕێبواری تاڵه‌بانی و هاوڕێکانی هه‌رچی کاری نایاساییه له که‌رکووک کردیان به پێچه‌وانه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق ئاڵای هه‌رێمیان له که‌رکووک هه‌ڵ کرد و هه‌موو هه‌وڵێکیان دا تاکوو که‌رکووک ته‌ڤڵی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه کراوه که ئێسته که که‌رکووک ڕووی ئارامی و ئاسایشی له خۆی گرتووه تێگه‌یشتین که ڕێبوار تاڵه‌بانی له دوای به‌ڕێوه بردنی کۆبوونه‌وه‌یه به سه‌رۆکایه‌تی خۆیه‌تی، که ئه‌مه‌ش له لایه‌ن کوتڵهی عه‌ره‌بی شاری که‌رکووک ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه.
پێشتر جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، نوێنه‌ری پارلمانی عێراق داوای کرد بوو که ده‌بێت ڕێبوار تاڵه‌بانی به هۆی کاره نایاساییه‌کانی دەستگیر بکرێت.
Your Comment