به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، برێت مه‌کگۆرگ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ کار و باری سووریا ئاماژه‌ی به هاوکاری نێوان ئه‌مریکا و هێزه‌کانی یه‌په‌گه کرد و ڕایگه‌یاند: له ئۆپراسیۆنی ڕه‌قه هه‌موو ڕێکاره‌کانمان لێکدایه‌وه، چه‌ندین گه‌ڵاڵه به دۆناڵد ترامپ ڕاده‌ست کرا. به پێی بڕیاری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی په‌یه‌ده باشترین بژارده بوو. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چه‌ندین هۆکاری هه‌بوو.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌و گه‌ڵاڵانه‌ی دیکه پێویستی به ئاماده بوونی ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکا بوو، ئێمه نامانه‌وێت له‌م گه‌ڵاڵه کۆنانه تێوه‌بگلێین. له ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری ڕه‌قه که زۆر ئه‌سته‌م بوو زیاتر له ۴۰۰ هێزی سوپای دیموکڕاتیکی سووریا کوژران و ۷۰۰ که‌سیش بریندار بوون، به‌ڵام هێزه ئه‌مریکاییه‌کان نه‌کوژران.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ کار و باری سووریا وتی: ئێمه ده‌مانزانی که له ڕه‌قه شه‌ڕێکی قورس ڕوو ده‌دات هه‌ر بۆیه پێویستمان به بڕیاری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بوو. هه‌ر بۆیه چه‌کمان ڕه‌وانه‌ی سووریا کرد و له‌مباره‌شه‌وه زۆر ڕوون له‌گه‌ڵ تورکیا کارمان کرد، ئه‌مڕۆ که شه‌ڕی قورس له ناوچه‌که ته‌واو بووه پێداچوونه‌وه به ناردنی چه‌ک به سووریادا ده‌که‌ین، به‌ڵام درێژه ده‌ده‌ین به هاوکاری کردنی هێزه ناوچه‌ییه‌کانی سووریا.
مه‌کگۆرگ جه‌ختی کرد: تاکوو ئه‌و کاته له سووریا بمێنینه‌وه هاوکاری هێزه ناوچه‌ییه‌کان ده‌که‌ین.
Your Comment