بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی بهر لە بەجێ هێشتنی تاران بەرەو ئیسلام ئاوای پاکستان بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی کێشەکانی بەردەم بەربەرەکانێ لە گەڵ تیرۆریزم ئاشکرای کرد: پرسی تیرۆریزم لە ناوچەکە کۆتایی نەهاتووە، هەرچەند داعش لەناو چووە.
ناوبراو درێژەی دا: تیرۆریستەکان کۆچبەرن، کەوابوو لە وڵاتانی ترەوە سەر دەردێنن و هەستیاری وڵاتانی نوچە لەم بوارەدا جێی سەرەنجە.
لاریجانی زیادی کرد: لە لایەکی ترەوە، ڕابردوو نیشانی دەدات کە شەڕی زلهێزەکان لە گەڵ تیرۆریزم ئەوە نییە کە پاگەندەی دەکەن؛ ئەوان پاگەندە دەکەن بەڵام هەنگاو هەڵناگرن، کەواتە ئەبێ لە سەر هێزە ناوچەییەکان جەخت بکرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕاگەیاندنی حەزی ڕووسیا و پاکستان و بڕێ تر لە وڵاتانی ناوچە بۆ پێکهێنانی ئەو ئەو کۆبوونەوە وتی: لە ئەو کۆبوونەوە چین، ڕووسیا، تورکیا، ئێران ، ئەفغانستان و پاکستان بەشداری دەکەن و ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکەش دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ شەڕ دژی تیرۆریزمە.
Your Comment