به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا وتی: سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکا، زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌له‌ستین ده‌نگیان دا، هه‌ر وڵاتێک بۆ خۆی بڕیاری دا چی بکات.
ئه‌و زیادی کرد: هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وڵامی نه‌دایه‌وه و نه‌یتوانی کاریگه‌ری به سه‌ر بڕیاری وڵاتانی دیکه‌وه هه‌بێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا جه‌ختی کرد: ترامپ هه‌وڵی دا تاکوو ئێمه بترسێنێت، به‌ڵام لێکدانه‌وه‌که‌ی دروست ده‌ر نه‌چوو. ئه‌و حسابی بۆ یه‌ک شت نه‌کردبوو ئه‌ویش ئه‌مه‌ی که گرنگ نییه چه‌ند هێزت هه‌یه، هه‌ر وڵاتێک له جیهاندا خۆی بۆ خۆی بڕیار له چاره‌نووسی ده‌دات و سه‌ربه‌خۆیه.
ئیلدریم له درێژه‌ی قسه‌کانی خۆیدا له دژی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا، زیادی کرد: ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت ئه‌مه‌یه که هیچکه‌س ناتوانێت هه‌زاران کیلۆمه‌تر دوورتر له ئێمه بێت بۆ ئێمه ڕێگه چاره نیشان بدات و دژی خواستی ئێمه هه‌ڵسوکه‌وت بکات.
شایانی باسه که دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو که ئه‌و وڵاتانه‌ی دژی خواستی ئه‌مریکا ده‌نگ ده‌ده‌ن له یارمه‌تییه‌کانی ئه‌مریکا بێ به‌ش ده‌کرێن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش وڵاتانی ئیسلامی ده‌نگیان به بڕیارنامه‌ی قودس دا که تێیدا جه‌ختی کردووه شاری قودس پایته‌ختی ئیسڕائیل نییه.
Your Comment